AP ١٤٠٣ خەرمانان ٨ ١٩:١٦

ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن:

ڕژیمی زایۆنی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە

ڕژیمی زایۆنی هەموو هێڵە سوورەکانی بەزاندووە

"سەید عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی" وێرای ئاماژە بە بڕیاری ڕژیمی زایۆنی بە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ سەپاندنی دۆخی نوێ بە سەر گۆڕانکارییەکانی فەلەستین، وتی: ڕژیمی زایۆنی هەموو هێڵەسوورەکانی بەزاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "ئەمەسیرە"، ئەمینداری گشتیی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێیەکانی ناوچە لە درێژەی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە، ڕایگەیاند: ئەم گۆرانکارییانە بۆ جارێکی تر ئێمە بەرەوڕووی واقیعی شەڕەئەنگیزانەی دوژمنی زایۆنی دەکاتەوە و دەستدرێژی بۆ سەر سنووری ڕۆژئاوایی و قودس و غەزە نیشاندەری ڕەوتی واقیعێکی داڕێژراوەیە بۆ سازدانی دیمەنێکی نوێ لە فەلەستین بە پاڵپشتیی ئەمریکایە.

ناوبراو سەبارەت بە درێژەی جنایەتەکانی زایۆنی و ڕووهەڵمڕاوی و ژینۆسایدەکانی وەک شەرمەزارییەک بۆ کۆمەڵگای مرۆیی، وتیشی: ئەمریکا بۆ هەڵفریواندنی ڕای گشتی و بە ئامانجی کۆنتڕۆڵی وەڵامی حزیبوڵڵا و ئێران، پاگەندەی پاڵپشتی لە دانوستانەکانی ئاگربڕ لە هێڵی غەزەدا دەکات، لە کاتێکدا خۆی خەریکی دابین‌کردنی هەموجۆرە چەکەمەنیی کۆمەڵکوژ بۆ کوشتنی ژنان و منداڵانی غەزەیە.

سەید عەبدولمەلەک بەدرەدین حوسی جەختی لە ئامادەیی هێزەکانی ئەنساروڵڵا بۆ وەڵامدانەوە بە ڕژیمی زایۆنی کرد و ڕاشیگەیاند: کەڵکەڵەی سەرەکیی ئێمە سەرەڕای پێداگری بۆ وەڵامدانەوەی جنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی، تۆکمەترکردنی ئۆپەراسیۆنەکانمان بۆ پاڵپشتی لە فەلەستینە.

News ID 51450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha